ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی فێرنەر گرێبەستەکەی نوێکردەوە

تیمۆ لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی تیمۆ فێرنەر گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی تۆتنهام بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ یانەی لایپزیگ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی فێرنەری هێرشبەری تیپەکەیان نوێکردووەتەوە.

سپێرز ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە بەشێوەی خواستن لەگەڵیان دەمێنێتەوە، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشیان لەبەردەستدا دەبێت.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو بەشێوەی خواستن لە لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە کرد.

بە درێسی تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 28 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی 1,291′ خولەک یاریکرد، 4 گۆڵی کرد و 4 گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button