بەر لە جەنگی وێمبڵی؛ سانچۆ پەیامێک بۆ بێڵینگهام دەنێرێت
جود باسی گەورەیی سانچۆ دەکات
یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ یەکەمجار باس لە پەیامێکی جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند بەر لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.
بێڵینگهام روونیکردووەتەوە، لە دوای بردنەوەیان لە بایرن میونشن و گەیشتنی تیمەکەی بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، سانچۆ پەیامێکی کورتی بۆ ناردووە.
سانچۆ و بێڵینگهام بۆ ماوەی یەک وەرز بەیەکەوە لە دۆرتموند یارییانکرد. بەیەکەوە جامی ئەڵمانیایان لە وەرزی 2020/21 بردەوە. هەردوو ئەستێرە ئینگلیزییەکە دیارترین یاریزانی تیمەکانیانن.
بێڵینگهام لەبارەی پەیامە کورتەکەی سانچۆ بە کەناڵی ریال مەدریدی راگەیاندووە
لەم هەفتەیەدا قسەم لەگەڵ هیچ یاریزانێکی دۆرتموند نەکردووە. بەڵام کاتێک گەیشتینە یاری کۆتایی، سانچۆ پەیامێکی کورتی بۆ ناردم، دواتر قسەم لەگەڵی کرد و پێم گوت چاوەڕێت دەکەم. جەیدن ئەو کەسەبوو کە سەرەتای گواستنەوەی بۆ دۆرتموند، زۆر ئاگای لە من بوو. بەڕاستی کەسێکی زۆر باشە و زۆر یارمەتی داوم.
بێڵینگهام لە یەکەم وەرزیدا لە مەدرید، نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و لالیگای بردووەتەوە، ئێستا لە تەمەنی 20 ساڵیدا، چاوی لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگە.