یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بۆ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان بۆ کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری گەڕاندەوە.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) گوتی: ئانچێلۆتی هەموو شتێکی بۆ کردم هەمیشە متمانەی پێدەدام و كاتێك پێویستم پێی بوو پشتگیری كردووم، لەسەر ئاستی کەسی پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە، ئه‌و به‌رده‌وام له خه‌می منه، هەموو رۆژێک لە یاریگا و دەرەوەی یاریگا شتێکی نوێم فێر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک گۆڵێک لە هەر یارییەکدا تۆمار دەکەم، دەمەوێت هاوڕێکانیشم گۆڵ تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە شوێنێکی باشتردا بین، من کەسێکی به رق و کینە نیم، چونکە لەگەڵ باشترینەکانی جیهان یاری دەکەم، ئەستێرەی گەورە له یانه‌كه‌مه.
ڤینی باسی له دوایین نازناوی چامپیونزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد و گوتی، به‌بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه زۆر دڵخۆش بووم، به تایبه‌ت له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول گۆڵم تۆماركرد.
گوتییش، بە دوای نازناوی زیاتر دەگەڕێم دەبێت هەمیشە سەرنجمان لەسەر یاری داهاتوو بێت، سه‌رنجم له‌سه‌ر یاریی كۆتاییه، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م نازناوه‌كه ببه‌مه‌وه، بیر له نازناوی زیاتر ده‌كه‌مه‌وه.
ڤینیسیۆس و هاوڕێکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاریه رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای وێمبڵی رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.