دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ رۆدریگۆ گومانی دروستکردووە و ئەستێرەیەک لە سعودیە نزیکبووەتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی سعودی گرنگییان بە کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد داوە، رۆدریگۆ گومانی لەسەر داهاتووی دروستکردووە، بارسێلۆناش قسەی کۆتایی لەسەر فێلیکس کردووە…

چەند یانەیەکی سعودی لە نێویاندا نەسڕ و قادسیە، گرنگییان بە کاسێمیرۆی تەمەن 32 ساڵان داوە – گۆڵ

ئارسیناڵ گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی میکێل ئارتێتا دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بارسێلۆنا هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی خواستنی جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات، سەرەڕای گۆڕینی راهێنەریش – سپۆرت

رۆدریگۆ، هێرشبەری ریال مەدرید گومانی لەسەر داهاتووی دروستکردووە، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانە بەرازیلییەکە دەکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

ناپۆلی هیچ نیازێکی بۆ فرۆشتنی کڤیچا کڤاراتسخێلیا بە پاریس سانجێرمان نییە – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

ئینتەر میلان گرنگی بە ئارۆن وان-بیساکا، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد داوە، مان یو داوای بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ دەکات – توتۆ مێرکاتۆ وێب

وێستهام و فلامێنگۆ لەسەر گواستنەوەی فابریسیۆ بڕونۆ بە 15 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – گاردیان

بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و بایرن میونشن ئامادەییان بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، هێرشبەری ئیسپانی و لایپزیگ دەربڕیوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

مەیسن گرینوود دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لە خێتافی یاری بکات، ئەمەش دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکە لە وەرزی رابردوودا – تیم تۆک

ئاستۆن ڤیلا و کریستال پاڵاس چاوییان لە گواستنەوەی ئارچ بڕاون، بەرگریکاری خێنتی بەلجیکییە – میرەر

نیوکاسڵ چاوەڕێی دوا وەڵامی فولهامە لەبارەی گواستنەوەی تۆسین ئادارابیۆیۆ، گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت – تۆک سپۆرت

لیڤەرپوول بڕی 20 ملیۆن پاوەندی وەک نرخ بۆ سێپ ڤان دێن بێرگ داناوە، یانەکانی برێنتفۆرد، ساوسامتن و فۆڵفسبۆرگ چاودێری دەکەن. وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ ماینز کرد – ئاتلێتیک

تۆتنهام دەیەوێت دەستبەرداری هەریەکە لە دێد سپێنس و براین جیڵ ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ساوسامتن چاوی بڕیوەتە جاک کڵارک، هێرشبەری سەندێرلاند – تێلێگراف

 

بابەتی زیاتر

Back to top button