ئینگلتەراگرنگترین

لویس دیاز پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ لویس دیازی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی واژۆ بكەن.

گرێبەستەكەی دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بەپێی زانیارییەكانی لیڤەرپوول ئیكۆ، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی لویس دیاز دەدات.

هەروەها رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردووە، دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە هێرشبەرە كۆڵۆمبیەكە وەك ئامانجی سەرەكی یانەكە بۆ گواستنەوەكانی هاوینە داناوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی باڵی هێرشبەری واژۆ بكات.

لیڤەرپوول ئێكۆ ئاشكرایشیكردووە، رێدز ئامادە نییە بە كەمتر لە 64 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەكەی ببێت.

لویس دیاز

لەم وەرزەدا دیاز بەشداڕی لە 51 یاری كردووە و توانیویەتی 13 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button