ئه‌وروپاگرنگترین

براوەی سەرجەم خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەری 2024

Yariga App

یاریگا –

كۆمەڵەی وەرزشی دوبەی خەڵاتی گڵۆب سۆكەری بەسەر باشترینەكانی وەرزی 2023/24 ئەوروپا دابەشكرد.

شەوی رابردوولە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی 2024 گڵۆب سۆكەر ئاشكرا كران.

باشترین راهێنەر:

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەوروپای بۆ وەرزی 2023/24 بردەوە.

ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەركوزن توانی نازناوی بۆندسلیگا بە بێ دۆڕان بباتەوە، هەروەها نازناوی جامی ئەڵمانیاشیان بردەوە.


باشترین یاریزان:

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بە باشترین یاریزان بۆ وەرزی 2022/23 دەستنیشانكرا.

ئێمباپێ لەگەڵ پاریس توانی نازناوەكانی لیگ وەن و جامی فەڕەنسا بباتەوە.

باشترین گۆڵكار:

هاری كەین، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین گۆڵكاری بۆ وەرزی 2023/24 بردەوە.

كەین توانی 36 گۆڵ لەگەڵ بایرن میونشن لە بۆندسلیگا بكات.

باشترین یانە:

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یانەی بۆ وەرزی 2023/24 بەدەستهێنا.

لەو وەرزەدا مانچێستەر سیتی توانی نازناوەكانی پرێمەرلیگ بۆ جاری چوارەم لەسەر یەك بباتەوە.

باشترین یانەی خانمان:

خانمانی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یانەی خانمانیان بۆ وەرزی 2023/24 بردەوە.

باشترین سەرۆك:

ناسر خلێفی، راهێنەری قەتەڕی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی خەڵاتی باشترین سەڕۆكی بۆ وەرزی 2023/24 بردەوە.

باشترین گەڕانەوە:

كۆمۆی ئیتاڵی خەڵاتی باشترین گەڕانەوەی بۆ وەرزی 2023/23 وەرگرت.

كۆمۆ توانی لە ریزبەندی دووەمی سێریا بی بێت و خۆیان گەیاندەوە سێریا ئەی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button