دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەوەی دەمێک بوو هاندەرانی مەدرید چاوەڕێی بوون روویدا

Yariga App

یاریگا –

پێش ئەوەی بە فەرمی بازارەکانی گواستنەوەی هاوینە دەستپێبکات، هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە هەواڵی خۆش بەسەردەکرێنەوە.

دوای کیلیان ئێمباپێ، شاهانەکانی ئیسپانیا ئالفۆنسۆ دەیڤزی بایرن میونشنیان وەک دووەم گرنگترین ئامانج دیاریکردبوو. بەگوێرەی رێلیڤۆی ئیسپانی، ریاڵ مەدردید و دەیڤز گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی.

ئەو سەرچاوەیە نرخی ئەستێرە کەنەدییەکەی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات  مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەیەوێ 30-35 ملیۆن یۆرۆ بدات.

ریاڵ هەر لەدوای رۆیشتنی مارسێلۆی بەڕازیلیەوە هەڵوەدای هێنانی سوپەرستارێکە بۆ قەرەبووکردنەوەی شوێنی ئەفسانە بەڕازیلییەکە، بە جۆرێک کواڵتی ئەوەی هەبێ بۆ هەردوو لایەنی بەرگریی و هێرشبەریی سوودی لێ ببینن.

رەنگە هۆکارێک لە هۆکارەکان کە پرۆسەی گواستنەوەکە ئاسانتر بکات، مەیلی یاریزانە 23 ساڵانەیەکە بۆ پۆشینی درێسی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا.

ئالفۆنسۆ لە وەرزی رابردوودا له بۆندسلیگا لە 29 یارییدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ پێنج ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش تاکە گۆڵێکی هەیە، ئەویش بەرانبەر ریاڵ بوو لە قۆناخی پێش کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button