عێراقکوردستان

دوو یاریزانی هەولێر لە پێکهاتەی باشترینەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقن

Yariga App

دوای سەرکەوتنیان لە گەڕی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر یانەی ئەمانەی بەغداد، دوو یاریزانی یانەی هەولێر ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکان بوو.

بە هۆی سەرکەوتنیان لە گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر یانەی قوەی جەویە، عیسام حەمەد ڕاهێنەری یانەی زەوڕا بە باشترین ڕاهێنەر دەستنیشانکرا، هەریەک لە یاریزانانی یانەی زەوڕا مەیسەم جەبار لە دڵی بەرگری و لوئەی عانی لە هێلی ناوەڕاست و حەسەن عەبدولکەریم لە هێلی هێرشبەر ناویان لە پێکهاتەکەدایە، ئاستبەرزی یاریزانی کورد ئاکۆ حزێر یاریزانی یانەی دهۆک لە یاری بەرامبەر نەفتی بەسڕا و دوای تۆمار کردنی گۆڵێک وایکرد ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکان بێت،

دوای سەرکەوتنیان لە یاری بەرامبەر ئەمانەی بەغداد، حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانکرا و محەمەد قاسمی هێرشبەریش دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ و نیشاندانی ئاستێکی بەرز ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە.

بابەتی زیاتر

Back to top button