ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژنامه‌نووسێكی ئیتاڵی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا چاره‌نووسی کڤاراتسخێلیا ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامه‌نووسێكی ئیتاڵی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا چاره‌نووسی کڤاراتسخێلیا ئاشكرا ده‌كات و رادەیەگەیەنێت، پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی کڤاراتسخێلیا پێشكه‌شی ناپۆلی كردووه‌.

رۆدی گالێتی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی و شاره‌زا له‌ مێركاتۆی یاریزانانی خولی ئیتاڵیا سەبارەت بە داهاتووی خڤیچا کڤاراتسخێلیا هێرشبەری ناپۆلی به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند :’هه‌وڵه‌كانی یانه‌كانی سعوودیه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی كڤارا جددی نین، چونكه‌ پێشتر یاریزانه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو له‌ ئه‌وروپا درێژه‌ به‌ كاروانی یاریكردنی ده‌دات، پاریس ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش كردووه‌، ئێستا هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌ستی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلیدایە’.

رۆژنامه‌نووسه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ لەبارەی داهاتووی کڤارا بە تۆڕی وەرزشی یاریگاشی راگەیاند :’ئۆرێلیۆ دی لاورێنتس سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی چاوه‌ڕوانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ ده‌كات، كه‌ تاراده‌یه‌كی زۆر راهێنه‌ره‌كه‌ كۆنتی ده‌بێت، لە ئەگەری ئەوەی راهێنەرەکە بەروونی داوای مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بكات ئه‌وا بۆ پاریس زۆر قورس دەبێت بتوانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات، چونكه‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت پێكهاته‌یه‌كی گونجاو بۆ راهێنه‌ری نوێ ئاماده‌ بكات، كۆنتیش داوای مانه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی كردووه‌ كه‌ یانه‌كه‌ نابێت ده‌ستبه‌رداریان بێت’.

گاڵێتی رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵییە لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی و ماڵپەڕی سپۆرت ئیتاڵیا کار دەکات و لەبارەی هەواڵەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و تەواوی یانەکانی سێریا ئەی و تۆپی پێی ئیتاڵیا بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکرآو هەژمار دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button