ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک تەواو؛ چێڵسی لەگەڵ راهێنەری نوێ رێککەوت

بلووز شوێنگرەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و ئێنزۆ مارێسکا رێککەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوودا، مارێسکا گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ دەکات.

درەنگانی شەوی رابردوو، چێڵسی مۆڵەتی گفتوگۆکردنی راستەوخۆی لە لێستەر سیتی وەرگرت. تۆڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەسەر پێشنیازی پۆڵ وینستانلی، بەڕێوەبەری وەرزشی و لۆرێنس ستیوارت، ئەندامی دەستەی کارگێڕی، گرێبەست لەگەڵ مارێسکا واژۆ دەکەن.

سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی لێستەر سیتی بە تیم تۆکی راگەیاندووە، چێڵسی ئامادەیە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە خەرج بکات، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، قوتابییەکەی پێپ گواردیۆلا، ببێتە شوێنگرەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ.

راهێنەری ئێستای لێستەر سیتی، یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی ئێستای ئینگلتەرا، دوای ئەوەی سەرکردایەتی لێستەر سیتی کرد، نازناوی چامپیۆنشیپ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە، پاڵەوانی پێشووتری پرێمەرلیگ سەربخاتە نێو گەورەکانی ئینگلتەرا.

میدیاکانی بەریتانیا، سەرنجی تایبەتیان لەسەر مارێسکا داناوە و پێیان وایە، هاوشێوەی گواردیۆلا، مامەڵەیەکی باش لەگەڵ یاریزانانی لاو دەکات، تۆک سپۆرت دەڵێت

مارێسکا پلانێکی تایبەتی بۆ ئێنزۆ فێرناندێز و کۆڵ پاڵمەر داناوە، پێچەوانەی پۆچێتینۆ، رۆڵی نوێ بەو دوو یاریزانە دەدات. مارێسکا پێداچوونەوەی بە دیارترین یارییەکانی وەرزی رابردووی چێڵسی کردووە، کۆمەڵێک تێبینی بە نوێنەرانی چێڵسی داوە. ئێنزۆ حەزی لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ هەیە، پێی وایە چێڵسی شێوازێکی تایبەتی هەیە و دەکرێ، رکابەری لەسەر نازناوە گەورەکان بکات.

لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، چێڵسی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پۆچێتینۆیدا، ئەمەش بە هۆی ئەنجامە ناجێگیرەکانی بلووز بەدرێژایی وەرز.

هەریەکە لە کێران مەککێنا، تۆماس توخێل، فڕانک لامپارد، گراهام پۆتەر و رۆبێرتۆ دی زێربی بەربژێری شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ بوون. بەڵام ئێستا هەموو ئاماژەکان بۆ رێککەوتنی مارێسکا و بلووزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button