سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و دەڵێت: شانازی پێوە دەکەم

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و ئەوەی بەو گۆڵکارە پۆرتوگاڵییە کراوە بە هیچ هێرشبەرێکی دیکە نەکراوە، لەبارەی ریکۆردەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی نایابی سعوودیە، بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە چوار وڵاتی جیاواز ببێتە گۆڵکاری چوار خولی جیاوازی جیهان، گۆڵکارەکەی نەسڕی سعوودی پێشتر بووەتە گۆڵکاری پرێمەرلیگ و لالیگا و سێریا ئەی، ئەم وەرزەش بووە گۆڵکاری رۆشن لیگ.

کریس لە هەژمارەکانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا لەبارەی ئەو ریکۆردەیەوە ڤیدیۆیەکی لەبارەی گۆڵکاربوونی لە چوار خولی جیاواز بڵاوکردووەتەوە و بە ژمارە گۆڵکاربوونی لە شەش وەرزی جیاواز پیشان داوە، نووسیویەتی :’شانازی بەوە دەکەم بوومەتە گۆڵکاری چوار خولی جیاوازی وڵاتان، سوپاسێکی بێپایانی تەواوی یانەکان و هاویانەکان و دەستەی راهێنەران دەکەم کە لەو گەشتەمدا لەگەڵم بوون’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد وەرزی 2007/2008 بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ لە 34 یاری خەڵاتی گۆڵکاری پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە لەگەڵ ریال مەدریدیش سێ جار خەڵاتی پیچیچی تایبەت بە گۆڵکاری لالیگای بردەوە.

دۆن لە وەرزی 2011/2012 لەگەڵ ریال مەدرید لە 34 یاری 40 گۆڵی کرد و بووە گۆڵکاری خولەکە، دواتر لە وەرزی 2013/2014 لە 30 یاری 31 گۆڵی کرد و بۆ جاری دووەم بووە گۆڵکاری خولەکە، لە وەرزی 2014/2015 لەگەڵ یانەکەی لەو خولە لە 35 یاری 48 گۆڵی کرد و بۆ جاری سێیەم خەڵاتی پیچیچی تایبەت بە گۆڵکاری لالیگای بەدەستهێنا.

کریس لە سێریا ئەیش لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵکاری بەردەوام بوو، لە وەرزی 2021/2022 لە 33 یاری بە درێسی یوڤێنتۆس 29 گۆڵی کرد و بووە پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەی.

ئەم وەرزە دۆن لە رۆشن لیگ هەمان دەستکەوتی سێ خولە بەهێزەکەی ئەوروپای دووبارە کردەوە، لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە خولەکە لە 31 یاری 35 گۆڵی کرد و بووە گۆڵکاری رۆشن لیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button