یاریگا –
فڕۆکەی تایبەتی یانەی کادیزی ئیسپانی خەریکبوو بکەوێت و رووداوێکی تراژیدی دروست بکات.
درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەی یاریزانانی کادیز لە فڕۆکەخانەی خیرێز لە هەرێمی ئەندەلووس بەرەو سالڤادۆر فڕی. یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە بەنیازبوون یارییەکی دۆستانە بۆ رێزگرتن لە خۆرخێ گۆنزالێز، یاریزانی پێشووی سالڤادۆر و کادیز لە پایتەختی وڵاتەکە بکەن.
ئەندامانی کادیز بە فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی ئیرۆ ئاتڵانتیک فڕۆکەی خیرێزییان لە باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا جێهێشت. بەڵام دوا چەند کاتژمێرێک، بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی سێڤییا نیشتەوە.
کادیز لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە
بەهۆی کێشەی میکانیکییەوە، فڕۆکەکەمان ناچار بوو گەشتەکەی بۆ سالڤادۆر هەڵبوەشێنێتەوە و بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی سێڤییا نیشتەوە. فڕۆکەوانەکە نەیتوانی کێشەکە چارەسەر بکات، بۆیە باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکە بوو.
📄🚨
𝐂𝐨𝐦𝐮𝐧𝐢𝐜𝐚𝐝𝐨 𝐨𝐟𝐢𝐜𝐢𝐚𝐥
Aplazada Una Noche Mágica#ConstruyendoElCamino #ESMágico pic.twitter.com/Ncjea6Iosm
— INDES El Salvador (@indeselsalvador) May 27, 2024
بڕیاربوو پێنجشەممە، کادیز یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی سالڤادۆر بکات، جیا لەمەش بەشداری لە کردنەوەی مۆزەخانەیەکی تایبەت بە خۆرخێ گۆنزالێز بکات، کە باشترین یاریزانی مێژووی وڵاتەکەیە.
پاکۆ گراندێ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی TVEی ئیسپانی، لەگەڵ شاندەکە گەشتی کردبوو و چەند ڤیدیۆییەکی ساتی دەرچوونی دووکەڵی لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکە تۆمارکردووە.
Holaa. El viaje “Magico” del @cadiz y el @VintageRTVE de @teledeporte, acabó en aterrizaje de emergencia. Un pájaro estropea un motor, un golpe seco, el piloto controla, empieza a volar suave en círculos rumbo a Sevilla. Suelta el queroseno por las alas. Me gusta volar, 😬 😰🥶 pic.twitter.com/NlLpgVsrjc
— Paco Grande (@PacoGrandeTVE) May 28, 2024
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، باڵندەیەک بووەتە هۆکاری لەکارکەوتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکە، بۆیە ناچار بە نیشتنەوە بووە.