ئیتاڵیا

سبەی پشیلەکە ئەنتەرمیلان جێدەھێلێت

دوای ھێنانی گۆلپارێزی سلۆڤینی سەمیر ھادانۆڤیچ بۆ یانەی ئەنتەرمیلان ، شوێنی گۆلپارێزی بەڕازیلی خۆلیۆسیزار لەق بوو ، ئەمەش وایکرد گۆلپارێزە بەڕازیلییەکە بەدوای یانەیەکی تر بگەڕێت. سەرەتا

Julio Cezar
Julio Cezar

لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەنگۆی ئەوە ھەبوو کە سیزار دەچێتە یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی ، بەلام لەمدواییانە یانەیەکی تری شاری لەندەن بە ڕژدی ھاتە سەر ھێل ولەوانەیە سبەی ھەموو شتێک تەواو بێت و سیزار ببێتە گۆلپارێزی کوینزپارک ڕینجەرزی ئینگلیزی.
بە پێی ھەوالێکی سکای سپۆرت٢٤ بڕیار وایە سبەی ھەردوو یانەی ئەنتەر میلان وکوینزپارک ڕینجەرز بە ئامادەبوونی خۆلیۆ سیزار کۆببنەوە و گۆلپارێزە تەمەن ٣٢سالانەکە بۆ چوار وەرز لە لەندەن یاری بکات.
خۆلیۆ سیزارکە بە پشیلە ناسراوە ، بەر لەھاتنی بۆ ئەنتەر ، یاری بۆ ھەریەک لە کیڤۆڤیڕۆنا و فلامینگۆ کردووە و لە سالی ٢٠١٠ بە باشترین گۆلپارێزی ئەوڕوپاوجیھان ھەلبژێردرا ، کە لەوسالە لەگەل یانە شینوڕەشپۆشەکە سیانەی جام وخول وچامپیۆنسلیگی بەدەستھێنا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close