ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئانچێلۆتی نزیکە لە جێهێشتنی ریال مەدرید

سەرنجی یانەیەکی فەرەنسای راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

رێمسی فەرەنسی هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی داڤیدێ، کوڕی کارلۆ ئانچێلۆتی چووەتەپێش.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، رێمس دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 راهێنەرێک دەستنیشان بکات، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وڵ ستیڵ. رادیۆکە روونیکردووەتەوە، رێمس دەیەوێت داڤیدێی کوڕی ئانچێلۆتی بکاتە راهێنەری تیمەکەی و گفتوگۆکان خەریکە دەگەنە ئاستێکی پێشکەوتوو.

داڤیدێی تەمەن 34 ساڵان لە ساڵی 2016ەوە یاریدەدەری کارلۆیە. لە یانەکانی بایرن میونشن، ناپۆلی و ئێڤەرتن و ئێستاش ریال مەدرید، کاری لەگەڵ باوکی کردووە. هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵ، چەند یانەیەکی سعودی هەوڵی گواستنەوەیاندا، بەڵام داڤیدێ ئۆفەرەکانی رەتکردەوە.

کوڕەکەی ئانچێلۆتی یاریزانی تیمەکانی ژێر 18 ساڵانی میلان بوو، بەڵام لە ساڵی 2009 بڕیاری وازهێنانیدا و رێچکەی راهێنەرایەتی گرت.

پێشبینی دەکرێت رێمس لە دوای تەواوبوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە فەرمی گفتوگۆکان لەگەڵ کوڕەکەی ئانچێلۆتی دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button