ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆپالیگ

رێگە بە بەشداریکردنی مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگ نادرێت؟

کێشەیەکی گەورە بۆ شەیتانە سوورەکان دروستبووە

Yariga App

یاریگا –

رەنگە رێگە بە بەشداریکردنی مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو نەدرێت.

بەهۆی یاساکانی. یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’، نابێ دوو یانەی یەک خاوەندارێتی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکدا بکەن. سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەسە، کە ئێستا خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانی مانچێستەر یونایتد و نیسی فەرەنسی دەکات و هەردووکیان گەیشتوونەتە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.

لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی FA، مانچێستەر یونایتد راستەوخۆ گەیشتە یۆرۆپالیگ و ئەمەش لەڕووی کارگێڕییەوە کێشەی بۆ کۆمپانیای ئینیەس دروستکردووە.

گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

بە تەواوی ئاگاداری دۆخەکەین و خەریکی گفتوگۆی راستەوخۆین لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا. گەشبینین بە گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو، تاوەکو هەردوو یانەکە بەشداری پاڵەوانیەتییەکە بکەن.

هەرچەندە مانچێستەر یونایتد پلەی هەشتەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، بەڵام بە بردنەوەی جامی FA گەیشتە یۆرۆپالیگ.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر خاوەندارێتی خاوەن پشکەکان نەگاتە 30% ئەوا کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ خاوەندارێتی دوو یانە دروست ناکات و هەردوو یانەکە دەتوانن بەشداری پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا بکەن، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان سێر راتکڵیف و خاوەن پشکەکانی مان یونایتد، لە چەند مانگی داهاتوودا، رێژەی خاوەندارێتی پشکەکانی راتکڵیف دەگاتە 30%، ئەمەش دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ هەردوو یانەکە.

بە شکاندنی یاساکانی یوێفا، رەنگە یەکێک لە دوو یانەکە لە یۆرۆپالیگ دووربخرێتەوە و بەشداری لە کۆنفرانسلیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button