دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسا یاریزانێکی پاریسی دەوێت و ریال بەرگریکارێکی فەرەنسی دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد وێڵە بە دوای دۆزینەوەی راهێنەرێک، لیڤەرپوول و نیوکاسڵ کێبڕکێ لەسەر گۆڵپارێزێکی ئینگلیزی دەکەن، پاریس سانجێرمانیش چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ…
مانچێستەر یونایتد قسەی لەگەڵ رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری پێشووی برایتن کردووە، تاوەکو شوێنی ئێریک تێن هاخ بگرێتەوە – گاردیان
لەلایەکی دیکەوە، بەشێکی دەستەی کارگێڕی مان یونایتد، داوای مانەوەی تێن هاخ دەکەن – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز
کیران مەککێنا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیپسویچ تاون، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و برایتن – ئاتلێتیک
پاریس سانجێرمان ئامادەیە رکابەری مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ لەسەر بڕونۆ گیمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ بکات، نرخەکەی دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند – گۆڵ
ئەیسی میلان گرنگی بە ئێمێرسن رۆیاڵ، بەرگریکاری بەرازیلی و تۆتنهام داوە – جیانلوکا دی مارزیۆ
بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ چاڤی سایمۆنس، یاریسازی پاریس سانجێرمان بکات، سەرەڕای زیادبوونی گرنگیپێدانی لەلایەن لایپزیگ، بایرن میونشن، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیل خەرج بکات. پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوولیش لەسەرهێڵن – فووت مێرکاتۆ
ئادام لالانا، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ساوسامتن، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتن – تێلێگراف
چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد لە نزیکەوە چاودێری تۆسین ئادارابیۆیۆ، بەرگریکاری فولهام دەکەن – رۆژنامەی I
ساوسامتن هەوڵی گواستنەوەی فلین داونس، یاریزانی وێستهام و راین فراسەر، یاریزانی نیوکاسڵ بە شێوەی خواستن دەدات – دەیلی ئیکۆ
لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئێنزۆ مارێسکا بۆ چێڵسی، رەنگە لێستەر سیتی کارلۆس کۆربێران، راهێنەری وێست بڕۆم بکاتە راهێنەر – تۆک سپۆرت
نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێک بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بە جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی دەکات – دەیلی مەیڵ
کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد سەرنجی چەند یانەیەکی سعودیەی راکێشاوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە گواستنەوەی هەمیشەیی کلێمێنت لێنگلێت، بەرگریکاری بارسێلۆنا نەداوە، ماوەی خواستنی تەواو دەبێت و نوێی ناکەنەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
لیڤەرپوول و چێڵسی لە سەرووی یانەکانی دیکەوە لە گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەڕڤیڵ، هێرشبەری لیدز یونایتد نزیکن – میرەر
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری داهاتووی ناپۆلی لەگەڵ دەستبەکاربوونی گرێبەست لەگەڵ رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری چێڵسی واژۆ دەکات و دەیکاتە شوێنگرەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، کە پێشبینی جێهێشتنی سێریا ئەی لێدەکرێت – کۆرێرێ دێلا سێرا