ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی لە رازیکردنی ئینزۆ مارێسکا نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەگەڵ ئینزۆ مارێسکا لە گفتوگۆکانی زیاتر بەرەو پێشەوە چووە و نزیکە ببێتە راهێنەری بلووز.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، چێڵسی و ئینزۆ مارێسکا لە گفتوگۆکانی نێوانیان زیاتر بەرەو پێشەوە چوون و ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە زۆر تامەزۆریە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی بلووز بگرێتە ئەستۆ و تاوەکو ئێستا هیچ بەربستێک لە بەردەم گفتوگۆکانیان دروست نەبووە.

ئینزۆ مارێسکا کە هاوینی ساڵی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی گرتە ئەستۆ لەگەڵ لێستەر لە 53 یاری 36 بردنەوە و 13 دۆڕان و 4 یەکسانبوونی بەدەستهێنا.

چێڵسی جگە لەوەی پێویستە لەگەڵ مارێسکا بگاتە رێککەوتن و لەبارەی بەندە کەسییەکانیان گرێبەست واژۆ بکەن، دەبێت بلووز لەگەڵ لێستەر سیتی گفوتگۆ بکات و ئەو یانە رازی بکات دەستبەرداری مارێسکا بێت کە ئەو یانە ئینگلیزە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە راهێنەرە ئیتاڵییەکە داوای 10 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو دەکات.

مارێسکا هاوشانی رۆبیرتۆ دی زێربی و تۆماس فرانک بەربژێرە بۆ ئەوەی لەشوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی بگرێتە ئەستۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button