کوردستان

یانەی هەڵۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریكەرێكی سەنیگالی ئیمزا كرد

سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەڵۆ ئەمڕۆ سێشەم ئاشكرای كرد كە گرێبەستێكیان لەگەڵ یاریكەرێكی سەنیگالی ئیمزا كردووە و گرێبەستی یاریكەری سەنیگالی وەرزی رابردوو مادۆ

مادۆ مالیك نگۆی
مادۆ مالیك نگۆی

مالیكیشیان نوێ كردووەتەوە.

ئەحمەد خەلیل بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند: یانەكەمان بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان، گرێبەستێكی لەگەڵ موختار ئیندۆی یاریكەری سەنیگالی ئیمزا كرد.

زیاتر گوتی، ئەو یاریكەرە لە هێڵی بەرگری یاری دەكا و لەدایكبووی ساڵی 1990ە، پێش ئەوەی پێوەندی بە یانەكەمانەوە بكا، لە یانەی رەجا بەیزاوی یاریی كردووە كە یەكێكە لە یانە هەرەبەهێزەكانی مەغریب.

هەروەها سەرۆكی یانەی هەڵۆ ئاشكرای كرد، گرێبەستی یاریكەری سەنیگالیی یانەكەمان (مادۆ مالیك نگۆی)یمان بۆ وەرزێكی تریش نوێ كردەوە كە وەرزی رابردوو پێوەندیی بە یانەكەمانەوە كرد و لە هێڵی هێرشبردندا وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لە خولی كوردستاندا پێشكێش كرد.

مادۆ مالیك هەر بە هۆی ئاستبەرزییەوە لە خولی بژاردەی عێراقیشدا لە وەرزی رابردوو بۆ یانەی كەركووك یاریی كرد.

سەرۆكی یانەی هەڵۆ ئامادە نەبوو نرخی گرێبەستی ئەو دوو یاریكەرە سەنیگالییەی یانەكەی ئاشكرا بكا.

لە دوێنێ دووشەمەوە یانەی هەڵۆ كەمپێكی مەشقی لە هەولێر دەست پێ كرد، بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێی خولی یانە نایابەكانی كوردستان.

یانەی وەرزشیی هەڵۆ تاكە یانەی دەڤەری مێرگەسوورە و لە ساڵی 2003دا دامەزراوە، لە یاریی تۆپی پێدا لە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستاندا یاری دەكا.

لە: ئەرسەلان عەبدوڵا، نووس: ریحاب مەجید

ئاکانیوز

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close