چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بیروباوەڕێکی سەیر؛ ئانچێلۆتی لەپێناوی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ پەنا بۆ یاریزانێکی 20 ساڵان دەبات

Yariga App

یاریگا –

ئانچێلۆتی لەپێناوی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ پەنا بۆ یاریزانێکی 20 ساڵان دەبات و بڕوای وایە ئەو کوڕە بە بەختە دەتوانێت پێی بەخێر بێت و نازناوەکەیان بۆ بباتەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پەنای بردووەتە بەر جێرمی دی لیۆن، یاریزانی تیپی دووەمی یانەکەی و بڕوای وایە ئەو یاریزانە دەبێتە کلیلی سەرکەوتنیان لەکاتێکدا ئەو یاریزانە هیچ گۆڵێک و ئەسیستێکی بۆ تیپی دووەم نەکردووە.

جێرمی دی لیۆن یاریزانی 20 ساڵانی ریال مەدریدە لە تیمی دووەمی یانە مەدریدییەکە یاریی دەکات. دی لیۆن چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەشێک بوو لە کاروانی ریال مەدرید کە گەشتی میونشنیان کرد و هەروەها پێشتریش بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەرسیتی لەگەل تیمەکە گەشتی کردبوو.

ناوی ئەو یاریزانە لاوە پۆرتۆریکۆییە لە هیچ یەکێک لە لیستە فەرمییەکانی ریال مەدرید بۆ چامپیۆنزلیگ تۆمار نەکراوە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بەشداری هیچ یەک لە یارییەکان بکات. وەک لە گەشتەکەی بۆ ئینگلتەرا روویدا، هەروەها لە گەشتەکەشی بۆ میونشن تەنیا بەشداری راهێنانەکانی کرد و لەنیو هاندەرانەوە سەیری یاریی تیمەکەی دەکرد. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە دووبارە ئەم یاریزانە لەسەر داوای ئانچێلۆتی بانگهێشتکراوە تاوەکو لەگەڵیان گەشتی وێمبڵی بکات. کارلێتۆ بڕوای وایە بە ئامادە بوونی دی لیۆن لە کەمپی تیپەکەدا چانسی بردنەوەی ریال زیاتر دەبێت.

ئانچیلۆتی سەبارەت بەبانگهێشتکردنی دی لیۆن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ گوتی :

‘بانگهێشتکردنی دی لیۆن بەهۆی بیروبڕوای پڕوپووچەوە نییە، بەڵکو راستییەکە ئەوەیە لە ڤالدێبیباس هەمووان ئامادەبوونی جێرمی دی لیۆنیان لە چامپیۆنزلیگ، بە زاری بەختی یانەکەمان دادەنێن’.

دی لیۆن زستانی رابردوو پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد بۆ ئەوەی لە تیپی دووەمی ریال یاری بکات، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا 6 یاری ئەنجامداوە و نەیتوانیوە هیچ گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button