سوپەرلیگ کەیسێکی دیکەی دادگای لە فیفا و یوێفا بردەوە
یاریگا –
سوپەرلیگ کەیسێکی دیکەی دیکەی دادگای لە فیفا و یوێفا بردەوە و لە ئیسپانیاش پڕۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز دانی پێدانرا.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دادگای بازرگانی لە مەدرید رەوایەتی بە پڕۆژەی سوپەرلیگ دا و هەریەکە لە فیفا و یوێفای بە پێشێلکردنی ئازادییەکان و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بۆ رێگریکردن تاوانبارکرد.
🚨 A Madrid commercial court as partially upheld the European Super League’s case against FIFA and UEFA saying both bodies “abused their dominant position” by “preventing the introduction of a third-party competitor and modification of the monopolistic system.” pic.twitter.com/0cecgyLNzw
— Ben Jacobs (@JacobsBen) May 27, 2024
دادگاکەی ئیسپانیا رەوایەتی بە پڕۆژەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنای داوە و رەتیکردووەتەوە سوپەرلیگ پڕۆژەیەکی ناسایایی بێت، کە ساڵی 2021 بە سەرپەرشتی فلۆرێنتینۆ پێرێز پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاندرا و دواتر یانەکانی دیکە کشانەوە و تاوەکو ئێستا تەنیا ریال مەدرید بارسێلۆنا ماون.
سەرەتای ئەمساڵ دادگای دادی ئەوروپا بە هەمان شێوە رەوایەتی بە پڕۆژەی سوپەرلیگ دا و رەتیکردەوە یوێفا و فیفا مافی ئەوەیان هەبێت، دژایەتی هیچ پاڵەوانێتییەکی سەربەخۆ بکەن.