عێراقگرنگترین

چۆن سێ ملیار دیناره‌كه‌ به‌ یانه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌درێت؟

Yariga App

یاریگا –

عه‌دنان درجالی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، بڕی سێ ملیار دینار بۆ تەواوی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق خەرج بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق چۆنیه‌تی پێدانی بڕی ئه‌و سێ ملیار دیناره‌ی كه‌ ده‌درێته‌ یانه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی وەرزشی و پەرەپێدانی تۆپی پێی عێراقه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ده‌بێت پارێزگاكان ساڵانە له‌ خەرجییەکانی کارکردن بڕی سێ ملیار دینار بۆ یانە نادامەزراوەکانی بەشدار لە خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تەرخان بكه‌ن، ئه‌م داهاته‌ش لە رێگەی رێکاری داهاتی دەروازە سنوورییەکان، یان لە تەرخانکردنی پڕۆژەکانی پترۆ دۆلار پێیان بدرێت، لیژنەیەک له‌ فیدراسۆن و یانه‌كه‌ پێکبهێنرێت بۆ خستنەڕووی پێداویستییە راستەقینەکان و پێدانی بره‌ پاره‌كه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، یانه‌كه‌ ده‌بێت له‌و سێ ملیاره‌ بڕی (750) ملیۆن دینار تەرخان بكات بۆ پەرەپێدانی ژێرخان و پرۆگرام و ستاف کە لە یانەکەدا کاردەکەن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بڕی (650) ملیۆن دینار، بۆ پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی یانه‌كه و 100 ملیۆن دیناریش بۆ پەرەپێدانی پرۆگرام و ستافی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، مارکێتینگ، تەکنیکی، میدیا، بەرنامە) ته‌رخان بكرێت، پارەكه‌ش ده‌بێت له‌ ژێر چاودێری فەرمانگەی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدراڵی خه‌رج بكرێت، بڕه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ پێداویستی یانه‌كه‌ ته‌رخان بكرێت و ره‌زامه‌ندی لێژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌بێت ساڵانە لیستی یانه‌ بەشداربووه‌كان لە خولی ئه‌ستێره‌كان و نایابی عێراق بداته‌ حكومه‌تی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button