ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی هۆشداری دەداته‌ راهێنەری نوێی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –
چاڤی هێرناندێز ئامۆژگاری شوێنگره‌وه‌ی خۆی کرد لە راهێنەرایەتیكردنی یانەی بارسیڵۆنا،دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا.

بڕیارە بارسێلۆنا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو راهێنەری نوێی رابگەیەنێت و بەگوێرەی زانیاریی مێدیاكانیش هانسی فلیک راهێنەری پێشووی بایرن میونشن، دەبێتە راهێنەری نوێ یانه‌كه‌ و شوێنی چاڤی دەگرێتەوە.

له‌ دوای یاریی به‌رامبه‌ر سێڤییا سەبارەت بە ئامۆژگارییەکانی بۆ راهێنەری نوێی پرسیار لە چاڤی کرا و رایگەیاند، هەرکەسێک بێت دەزانێت کە یانه‌كه‌ دۆخێکی سەختی هەیە، لەگەڵ دۆخێکی خراپی ئابووری، بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، پێی دەڵێم کە ئازار دەچێژێت، پێی دەڵێم ئارام بگرە چونکە شوێنەکە زۆر ئاڵۆز بووه‌.

له‌باره‌ی یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆناش چاڤی باسی فێرمین لۆپێز كرد و گوتی، فێرمین حاڵەتێکی تایبەتە، ئەو لە پلانی بارسێلۆنا نەبوو، ئێمە لە خواستن رزگارمان کرد، کەس نەیدەناسی، بەڵام لە مەشقەکاندا خۆی ماندوو كرد و ئێمه‌ش خۆشمان دەویست، كاره‌كانی به‌باشی ئه‌نجامده‌دا، چەندین گۆڵی تۆمار کرد، پێم گوت ئەگەر باوەڕی به‌ خۆی هه‌بێت، ساڵانێکی زۆر لە بارسا دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا گوتی، نەوەیەکی زۆر باش له‌ یانه‌كه‌ هه‌یه‌، کۆپارسی، لامین یامال، هیکتۆر فۆرتێ، فێرمین لۆپێز، بەڵام پێویستی به‌ یاریزانی دیكه‌ش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ به‌ كه‌م و كوری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button