دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بازاڕی راهێنەران گەرمە و ئیتیحاد لە یاریزانێکی مان سیتی نزیکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی سعودی گرنگییان بە ئێدەرسن، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی داوە، نوێنەرانی مانچێستەر یونایتد قسەیان لەگەڵ دوو راهێنەر کردووە….

ئیتیحادی سعودی بڕی 25 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن، گۆڵپارێزی مان سیتی تەرخان کردووە – دەیلی مەیڵ

پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو، دوا وەرزی پێپ گواردیۆلا بێت لە مانچێستەر سیتی – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد قسەی لەگەڵ نوێنەرانی تۆماس فڕانک، راهێنەری برێنتفۆرد و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی چێڵسی کردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئێریک تێن هاخ دووربخرێتەوە – تێلێگراف

تۆماس فڕانک، راهێنەری برێنتفۆرد کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی چێڵسی کردووە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نەکراوە – کریستیان فاڵک

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری پێشووی برایتن چوارەم بژاردەی بەردەم چێڵسییە، دوای هەریەکە لە تۆماس فڕانک، ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەر سیتی و کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون – دەیلی مەیڵ

مارێسکا هەوڵەکانی سێڤییای بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سانچێز فلۆرێس رەتکردووەتەوە، چاوەڕێی وەڵامی چێڵسییە – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد چاوەڕێی کۆتاییهاتنی مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان دەبێت، ئینجا گرێبەستی کۆبی ماینۆ، یاریزانی تەمەن 19 ساڵان نوێدەکاتەوە – تێلێگراف

ئاستۆن ڤیلا و رۆس باڕکلی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لوتن تاون لەسەر گرێبەستێکی دوو ساڵی رێککەوتن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

سوفیان ئەمرابت، یاریزانی مەغریبی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لەبارەی داهاتووی کۆدەبێتەوە، چونکە ماوەی خواستنەکەی تەواوبووە و دەبێ بگەڕێتەوە فیۆرێنتینا – زیگۆ سپۆرت

پێشبینی دەکرێت، پیێر ئێمیل هۆبێرگ، تۆتنهام جێبهێڵێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

فولهام ئۆفەرێکی بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سیلاس، هێرشبەری شتوتگارت کردووە – کۆت ئۆفساید

بایەر لیڤەرکوزن، پاڵەوانی ئەڵمانیا لە گواستنەوەی ئەلێکس گارسیا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی جیڕۆنا نزیکبووەتەوە، کۆی گشتی گواستنەوەکە دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ – سکای دۆچلاند

بێرنلی هەریەکە لە فڕانک لامپارد، راهێنەری پێشووی چێڵسی و ستیڤ کوپەر، راهێنەری پێشووی نۆتینگهامی وەک شوێنگرەوەی ڤینسێنت کۆمپانی دەستنیشانکردووە – پاتریۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button