ئیسپانیاگرنگترین

ئێریك گارسیا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

Yariga App

یاریگا –

ئێریك گارسیا، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە گەڕانەوەی بۆ یانەكەی دەكات.

گارسیا لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە جیڕۆناوە كرد.

جیڕۆنا كۆتا یاریی خۆی لەم وەرزەی لالیگا بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ وەڵام لە گرانادا بردەوە و لە ریزبەندی سێیەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا.


بەپێی زانیارییەكانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئێریك گارسیا بۆ وەرزی نوێ دەگەڕێتەوە ریزەكانی بارسێلۆنا.

لە كۆتا یارییدا لەگەڵ جیڕۆنا هاندەرانی یانەكە داوای مانەوەی بەرگریكارەكەیان دەكرد، گارسیا لەو بارەیەوە گوتی:

هەمیشە گوتومە، گرێبەستم لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، دەگەڕێمەوە بۆ ئەوێ و بزانین دواتر چی روودەدات.

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 81 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی ئەم وەرزەی لالیگا هات و گەیشتنی بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.

ئێریك گارسیا بە درێسی جیڕۆنا

گارسیا لەم وەرزەی لالیگا 32 یاری لەگەڵ جیڕۆنا كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button