ئینگلتەراگرنگترین

چاڤی دەبێتە راهێنەری داهاتووی چێڵسی؟

چەند بژاردە لەسەر مێزی خاوەنی چێڵسی باسکراون؟

Yariga App

یاریگا –

دوای دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، زۆر باس لە گواستنەوەی بۆ یانەیەکی لەندەنی دەکرێت.

هەفتەیەکە چێڵسی بە دوای دەستنیشانکردنی راهێنەرێک وێڵە، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ناوی هەریەکە لە رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری پێشووی برایتن، ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەر سیتی، کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون و تۆماس فڕانک، راهێنەری برێنتفۆرد لەسەر مێزی گفتوگۆکانی دەستەی کارگێڕی چێڵسیدان.

سکای سپۆرتس لە زاری سەرچاوەیەک دووپاتیدەکاتەوە؛ تاوەکو ئێستا ناوی چاڤی هێرناندێز، لە کۆبوونەوەکانی چێڵسی باس نەکراوە و پێناچێت هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش بکەن.

چێڵسی دەیەوێت راهێنەرێکی گەنج دەستنیشان بکات، کە تێگەیشتنی تەواوی لە تۆپی پێی ئینگلتەرا هەبێت، هەروەها ئەزموونێکی ئەوتۆی پەیداکردبێت، تاوەکو ناسنامەی یانەکە بدۆزێتەوە.

پێشتر پێدرۆ ئالمێیدا، رۆژنامەنووسی تایبەتمەند بە گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردبووەوە، چێڵسی بیر لە چاڤی دەکاتەوە و یەکێکە لە بژاردەکان.

بنکۆڵکاری؛ چیرۆکی شاراوەی دوورخستنەوەی چاڤی چییە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button