تێنسراپۆرتی تایبەتگرنگترین

رۆلان گارۆس دەستیپێکرد؛ رافایل نادال بۆ دوایین جار دەیەوێت بیسەلمێنێت پاشای یارییە گڵینەکانە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پاڵەوانێتی تێنسی رۆلان گارۆس لە پاریس دەستیپێکرد کە لەوانەیە ببێتە دوایین وەشان رافایل نادال کە بە پاشای یارییە گڵینەکان ناوزەد دەکرێت، بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات.

کۆی گشتی خەڵاتەکانی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ لەسەر ئاستی پیاوان دەگاتە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار، کە پاڵەوانێتییەکە تاوەکو رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

Rafael Nadal Is Not 100% Sure This Will Be His Final French Open

دوایین بەشداریکردنی رافایل نادال لە رۆلان گارۆس

رافایل نادال لە چەند رۆژی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ و پێشبینی دەکرێت وەشانی ئەمجارەی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی فڕەنسا ببێتە دوایین بەشداریکردنی تێنسزانە ئیسپانییەکە، کە لە مێژوودا نادال 14 جار بووەتە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.

گەرچی نادال ئێستا لە پۆلێنی باشترین تێنسزانە پیشەگەرەکانی جیهان لە پلەی 276 دێت، بەڵام هەموو ساڵێک بەربژێرە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخەکانی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام، کە لەوەتەی ساڵی 2002 رافا بەشداریی رۆلان گارۆس دەکات.

بە رێژەیەکی زۆر بەشداریکردنی ئەمجارەم دەبێتە دوایین بەشداریکردنم لە رۆلان گارۆس، بەڵام 100% دڵنیا نیم.

نادال کە 22 نازناوی گراند سلامی بەدەستهێناوە لەبارەی ماڵئاوایی کردنی لە رۆلان گارۆس گوتی :’100% دڵنیا نیم ئەمساڵ دەبێتە دوایین بەشداریکردنم لە رۆلان گارۆس، بەڵام بڕوام وایە بە رێژەیەکی زۆر دەبێتە دوایین بەشداریکردنم لە رۆلان گارۆس’.

سبەی دووشەممە نادال لە یەکەمین یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی ئالێکساندەر زڤێرێڤ پۆلێنی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە دەبێتەوە و رافا بەرامبەر تێنسزانە ئەڵمانییەکە ئەرکی سەخت دەبێت کە لەکۆی 115 یاری لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە ماتادۆرەکە 112 بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا لە سێ یاری دۆڕاوە.

Serbia's Novak Djokovic points at 23 on his garment as he celebrates winning the men's singles final match of the French Open tennis tournament against Norway's Casper Ruud in three sets, 7-6, (7-1), 6-3, 7-5, at the Roland Garros stadium in Paris, Sunday, June 11, 2023. Djokovic won his record 23rd Grand Slam singles title, breaking a tie with Rafael Nadal for the most by a man. (AP Photo/Thibault Camus)

جۆکۆڤیچ دەیەوێت پارێزگاریی لە نازناوەکەی بکات و بۆ جاری سێیەم ببێتە پاڵەوانی رۆلان گارۆس

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی 37 ساڵان کە پێشەنگی باشترین تێنسزانەکانی جیهانی گرتووە، ساڵی رابردوو لە یاریی کۆتایی لە کاسپەر روود تێنسزانی نەرویجی بردەوە و بۆ جاری دووەم بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس، لەکاتێکدا نۆلێ پێشتر چوار جار لە یاریی کۆتایی تووشی شکست بووە.

نۆلێ کە خاوەنی 24 نازناوی گراند سلامە ئەمساڵ بە دەستپێکێکی خراپ دەستیپێکرد و تووشی 5 دۆڕان بووە و تەنیا 12 بردنەوەی بەدەستهێناوە و دوای تێپەڕبوونی نیوەی ساڵ تا ئێستا هیچ نازناوێکی لەمساڵدا بەدەست نەهێناوە.

جۆکۆڤیچ لەبارەی کێبڕکێکردنی لەسەر نازناوی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ دەڵێت :’بێگومان هەست بە راڕایی و دوودڵی دەکەم، بە درێژایی ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەک باش یاریم نەکردووە، بۆیە لام ئاساییە بەربژێر نەبم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ’.

بە درێژایی ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەک باش یاریم نەکردووە، بۆیە لام ئاساییە بەربژێر نەبم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ.

جۆکۆڤیچ رۆژی سێشەممە یەکەمین یاریی خۆی لە رۆلان گارۆسی ئەمساڵ دەکات و رووبەڕووی پیێر هیوز هێربەرت تێنسزانی فڕەنسی دەبێتەوە کە بە جیاوازیی زیاتر لە هەزار خاڵ لەپێش یانیک سینەر تێنسزانی ئیتاڵی دێت و دەیەوێت پارێزگاریی لە پێشەنگی تێنسزانانی جیهان بکات کە خاوەنی 9,960 خاڵە.

کێ دەبێتە ئەسپە رەشەکەی ئەمجارەی رۆلان گارۆس؟

هەریەکە لە کاسپەر روود و ئالێکساندەر زڤێرێڤ و ستیفانۆس تسیتسیباس بەربژێرن بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ کە کاسپەر رووس سێ جار لە یاریی کۆتایی دۆڕاوە و لە دوایین هەنگاویدا دوو جار بەرامبەر نادال و جارێکیش بەرامبەر جۆکۆڤیچ شکستیهێناوە.

بەهۆی پێکانی یانیک سینەر و کارلۆ ئالکاراز کە ئەوانیش بەربژیر بوون بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەسەر نازناوی رۆلان گارۆس ئەمساڵ بکەن، مەیدانەکە بۆ ئەو سێ تێنسزانە چۆڵ بووە بۆ ئەوەی بۆیەکەمجار نازناوی رۆلان گارۆس بەرز بکەنەوە.

The 2024 French Open has started and there is now a retractable roof atop Court Suzanne Lenglen - The San Diego Union-Tribune

بابەتی زیاتر

Back to top button