ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

وردەکاری گرێبەستی هانسی فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا چییە؟

مووچەی کەم لەگەڵ پاداشتی بەرز...

Yariga App

یاریگا –

رەنگە سەیر بێت، بەڵام هانسی فلیک ئامادەیە بە مووچەیەکی کەمتر لە چاڤی سەرکردایەتی بارسێلۆنا قبوڵ بکات.

هانسی فلیک لە لێواری راهێنەرایەتی بارسادایە بۆ دوو وەرزی داهاتوو. هەردوو رۆژنامەی “سکای ئەڵمانیا” و “بیڵد” کە زۆر لە راهێنەرەکە نزیکن، دووپاتی دەکەنەوە کە راهێنەرەکە سبەی دووشەممە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات. هەفتەی رابردوو لە لەندەن دانوستانێکی باش ئەنجامدرا و هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی گواستنەوەکە بە فەرمی بکرێت.

رێککەوتنەکە لەگەڵ فلیک هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا کۆتایی هات کە دیکۆ لە لەندەن لەگەڵ بریکارەکەی پینی زەهاوی ئەنجامیدا. دیکۆ پێشتر لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانیەکە باسی هەوراز و نشێوی پڕۆژە نوێیەکەی کردبوو و لەو کۆبوونەوانەدا رێککەوتنی دارایی کە زۆر لەبار بوو بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای بارسا، کۆتایی هات.

فلێک گرێبەستێکی دوو ساڵەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو قبوڵ کردووە و مووچەی بنەڕەتی کەمترە لە چاڤی هێرناندێز و ستافێکی راهێنەرایەتی سنوورداری لەبەر دەستە. گرێبەستەکەیان رێژەیەکی جێگیر لەخۆدەگرێت بەڵام لەگەڵ پاداشتی بەرز ئەگەر نازناوەکان بەدەست بهێنێت. خواستی فلیک بۆ راهێنەرایەتی بارسا و باوەڕی بە کارایی ئەم پڕۆژەیە کلیلی گەیشتن بەم رێککەوتنە بوو.

فلیک دەیەوێت بە خێرایی خۆی بە سیاسەتەکانی بلاوگرانا ئاشنا بکات، هەروەها هەموو وردەکارییەکانی کەمپی پێش وەرزی تیپەکە لە ئەمریکا روون بکاتەوە. هەروەها ئامادەبوونی ئەو کلیلی بڕیارە کۆتاییەکان دەبێت لەسەر بازاڕی گواستنەوەکان، بەتایبەتی لە دەرچوونەکان کە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێن. هەروەها بارسا بەڵێنی بە فلیک داوە بە بەهێزی بچنە ناو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.

بابەتی زیاتر

Back to top button