ئینگلتەرا

رۆی کین: برونۆ فێرناندێز سەلماندی کە من هەڵە بووم

Yariga App

رۆی کین ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد دان بەوەدا دەنێت بە هەڵە متمانەی بە برونۆ فێرناندێز نەبووە.

دوێنێ یونایتد لە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا توانی شکست بە مان سیتی بهێنێت و جامەکە بەرزبکاتەوە، لەو یارییەی برونۆ فێرناندێز ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

کین بۆ ئای تی ڤی سپۆرت لە باسی یارییەکەدا وتی

ئاستێکی باش بوو لەلایەن یونایتدەوە، بە گڕ و تینەوە دەرکەوتن و کۆمەڵێک کاری باشییان کرد بەرەو گۆڵ. دوو گۆڵیان تۆمارکرد و هەر لە سەرەتاوە بە متمانە بەخۆبوونەوە دەرکەوتن و کەسایتی خۆیان نیشاندا. من  ساڵانێکە رەخنە لە برونۆ دەگرم  بەڵام دڵخۆشم بەوەی کە سەلماندی من هەڵەم. ئەمڕۆ رۆڵی سەرکردایەتیکردنی بەشێوەیەکی مەزن بینی. پێویستە چێژ لەم ساتانە وەربگرین.

شەیتانە سوورەکان بەهۆی ئەوەی لە پلەی هەشتەمی خولی ئینگلیزی هات، بۆ ساڵی داهاتوو بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپیان نەدەکرد، بەڵام بە بردنەوەی جامی ئینگلتەرا راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆلیگ، بەوەش چێڵسی دابەزی بۆ کۆنفرانس لیگ و نیوکاسڵیش بێ بەش بوو لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button