ئینگلتەراگرنگترین

خەسلەتە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی راشفۆرد هەمووانی سەرسام کرد

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، لە دوا خولەکەکانی پێش یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرادا، بە دەرکەوتنی بە ئۆتۆمبێلە 700 هەزار پاوەندییەکەی بووە بابەتی میدیاکان.

ئۆتۆمبێلە لوکسە رۆلز رۆیسەکەی جێگرەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەدەستیدا. ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی راشفۆرد جۆری بلاک باج رەیتە کە هەفتەی رابردوو لە ئەڵمانیاوە گواسترایەوە بۆ ماڵی ئەستێرەکە لە مانچێستەر. ئەم ئۆتۆمبێلە کوپێکی دوو دەرگایە و تۆربۆچارجەرە و خێراییەکەی 250 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و لە ماوەی 5 چرکەدا خێراییەکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر و نرخەکەی بە دیناری عێراقی دەگاتە زیاتر لە یەک ملیار دینار.

دوای بینینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی راشفۆرد، یەکێک لە پەیامنێرانی نزیک لە مانچێستەر یونایتد گوتی:

پێدەچوو مارکوس زۆر دڵخۆش بێت کە دووبارە شۆفێری دەکاتەوە، وێنەکان ئەوە دەردەخەن کە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە خۆشەویستەکەی، باری دەروونیشی باشتر بووە.

راشفۆرد لەم وەرزەدا، بە پێچەوانەی وەرزی رابردوو، رۆژانی تاڵی بەسەر بردوو و هەرگیز نەیتوانی ئاستی وەرزی رابردووی دووبارە بکاتەوە و رووبەڕووی رەخنەی زۆرێک لە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەوە. هەر ئەمەش هۆکارێکە بە سەختی جێگەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرا بۆ یۆرۆی 2024 ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button