عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تا کۆتایی وەرز دوو یاریزانی دوورخستەوە

لە دوایین یاریی یانەکە بەرامبەر نەفتی بەسرە ئامادە نەبوون

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سزای دوو یاریزانی یانەکەی دا و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە تیپەکەی دوورخستنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڕیاریداوە سزای هەریەکە لە ئەحمەد بەشار و ژیار گۆڤەند بدات و لە تیپەکەی دووربخاتەوە و تا کۆتایی وەرز ئەو دوو یاریزانە بەشداریی راهێنانەکان و یارییەکانی یانەکە ناکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەحمەد بەشار و ژیار گۆڤەند کە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ دهۆک واژۆ کردووە و وەرزێکی دیکەش گرێبەستیان لەگەڵ یانەکەیان ماوە، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێکار و رێنماییەکان یانەکە، لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکە سزادراون و لە تیپەکەیان دوورخراونەتەوە.

ژیار گۆڤەند و ئەحمەد بەشار کە لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزە لەسەر کورسی یەدەک بوون، لە دوایین یاریی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کە دهۆک بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نەفتی بەسرەی بردەوە، لە لیستی یاریزانانی دهۆکدا نەبوون و لەو یارییە لە یاریگا ئامادە نەبوون.

ئەحمەد بەشار لە سیروانی نوێوە پەیوەندی بە دهۆک کرد و ژیار گۆڤەندیش لە برایەتییەوە چووە ریزەکانی یانەکە، کە ئەو هێرشبەر و گۆڵپارێزە لەگەڵ یانەکە لە خولی پلەیەک سەرکەوتن بۆ خولی نایابی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button