ئیسپانیا

هانسی فلیک، تاکە هیوای هێرشبەرەکەی بارسێلۆنایە بۆ مانەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی، یاریزانی بارسێلۆنا، سەبارەت بە داهاتووی خۆی چاوەڕێی دوا بڕیاری هانسی فلیک، راهێنەری نوێی یانەکە دەکات.

رۆکی وەرزی رابردوو لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەش هیوایەکی زۆریان هەبوو کە بتوانێت ئەو درەوشاوەییە دووبارە بکاتەوە کە لە بەرازیل لە پێکهاتەی تیمەکەی نیشانیدابوو و بتوانێت ببێتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی هێڵی هێرشبەری بارسا.

بەڵام ئەم یاریزانە نەیتوانی تواناکانی خۆی لە پێکهاتەی بارسادا بسەپێنێت و سەرەڕای ئەو جەنجاڵییەی کە لە کاتی پەیوەندی کردنی بە بارسا سەریهەڵدا، چاڤی بە هیچ شێوەیەک متمانەی پێی نەبوو و لێدوانەکانی بەڕێوەبەری بەرنامەکەی رۆکیش بەرامبەر بە چاڤی، هێندەی تر دۆخەکەی قورستر کرد.

سەبارەت بە بارودۆخی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە رۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی، لەگەڵ دەرکردنی چاڤی، هەموو شتێک پەیوەستە بەو بڕیارەی کە فلیک لەسەری دەیدات. ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت فلیک لە تیمەکە دەیهێڵێتەوە و پێش ئەوەی بتوانێت بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدات و هیوادارە راهێنەرە نوێیەکە رازی بکات بۆ ئەوەی ناچار نەبێت بارسا بەجێبهێڵێت.

بەڕێوبەرانی بارسا ئامادەن بە خواستن رۆکی بیگوازنەوە بۆ یانەیەکی تر، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای راهێنەری نوێی یانەکەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرشبەرەکە و دەوروبەری نایانەوێت بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات و ئەگەر بەنیازبن بارسا بەجێبهێڵن ئەوە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button