بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی هێشتا ئێمباپێ ئامادە نییە چوونی بۆ ریال مەدرید رابگەیەنێت؟

کیلیان خۆی وەلـای ئەم پرسیارە دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ دوای یاریی کۆتایی جامی فڕەنسا کە 2-1 لە لیۆنیان بردەوە و بوونە پاڵەوان، لەبارەی داهاتووی خۆی هۆکاری رانەگەیاندنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکراکرد.

ئێمباپێ لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک کاتێک لێی پرسی بۆچی گرێبەستەکەت لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا ناکەی؟، گوتی :’گرنگترین شت ماڵئاوایی کردنە، گرنگترین شت کە لەم کاتەدا من گرنگی پێدەەدەم ئەوەیە بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە یانەکەم بکەم، لەم چەند رۆژەدا ناسنامەی یانەی داهاتووم ئاشکرا دەکەم، لە کاتێکی گونجاودا یانەی داهاتووم رادەگەیەنم’.

هەروەها ئێمباپێ گوتیشی :’بە سەربەرزییەوە لە یانەکە دەڕۆم، یاریزانی تۆپی پێ کاتێکی زۆری بۆ بیرکردنەوە نییە، بەڵام من پێش یاریی کۆتایی جامی فڕەنسا بیرم لە هەموو ئەو ساڵانە کردەوە کە لێرە بەسەرم بردوون، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی پێبهێنم، بۆیە کەمێک هەستم بە دڵشکان کردئەوەی لێرە بەدەستمهێنا و کردم لە هیچ شوێنێکی دیکە بەدەستی ناهێنم، دڵخۆشم بەوەی شوێنپەنجەی خۆم بەسەر یانەکە بەجێهێشت، ئێستاش ئامانجێکی گەورەترم هەیە ئەویش جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە’.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان، ریال مەدرید و ئێمباپێ گەیشتوونەتە رێککەوتن دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە رۆژی شەممەی داهاتوو دەکرێت، گرێبەستی هێرشبەرە فڕەنسییەکە رابگەیەنرێت کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا فڕەنسییەکان گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و پێش ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا دەست بە ئامادەکاریی بۆ یۆرۆی 2024 بکات گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت.

ئێمباپێ بە درێسی پاریس سانجێرمان لە 308 یاری 256 گۆڵ و 108 ئەسیستی کرد و 15 نازناوی لەگەڵ یانە فڕەنسییەکە بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button