ئینگلتەراگرنگترین

پڕ داهاتترین یاری تۆپی پێ; لیدز یونایتد و ساوسامتن لە یاری كۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف رووبەروو دەبنەوە

جەنگی گەیشتن بە پرێمەرلیگ...

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەمووان چاویان لە یاریگای وێمبڵی لە یاری كۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی لیدز یونایتد و ساوسامبتن لە یاری كۆتایی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ رووبەرووی یەك ببنەوە.

قۆناخی پلەی ئۆف چییە؟

لە تۆپی پێی ئینگلیزیدا، قۆناخی پلەی ئۆف هاوشێوەی قۆناخێکی یەکلاییکەرەوەیە و لە کۆتایی وەرزی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، لەم قۆناخەدا چوار یانە بەشداری دەکەن و یانەیەک سەردەکەوێت بۆ پرێمەرلیگ.

دوو یانەی پێشەوەی ریزبەندی چامپیۆنشیپ، سەردەکەون بۆ پرێمەرلیگ، یانەی خاوەن پلەکانی سێیەم، چوارەم، پێنجەم و شەشەم دەرفەتی یەکسانیان بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ بۆ دەڕەخسێت.

خاوەن پلەی سێیەم بەرامبەر خاوەن پلەی شەشەم یاری دەکات و خاوەن پلەی چوارەم رووبەڕووی خاوەن پلەی پێنجەم دەبێتەوە.

ئەنجامەكانی قۆناخی پلەی ئۆف:

لیدز یونایتد بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە نۆرویچ سیتی بردەوە و ساوسامپتنیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە وێست بڕۆمیچی بردەوە.

یاری كۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف: 

یارییەكە بە پڕ داهاتترین یاری تۆپی پێ دادەنرێت و هەموو ساڵێك لە یاریگای وێمبڵی دەكرێت، براوە دەگاتە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

یاری كۆتایی ئەمساڵ لە نێوان هەردوو یانەی لیدز یونایتد و ساوسامپتن دەبێت.

براوەکان چەند وەردەگرن؟

براوەی قۆناخی پلەی ئۆف، بڕی 100 ملیۆن پاوەند وەک داهاتی گواستنەوەی تەلەڤزیۆنی و گەیشتن بە پرێمەرلیگ وەردەگرێت. بەڵام جیا لەمەش، داهاتی فرۆشتنی بلیت و رێکلامەکانیش وەردەگرێت.

کێ پاڵەوانی وەرزی رابردوو پلەی ئۆف بوو؟

لوتن تاون پاڵەوانی وەرزی رابردووی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ بوو، کاتێک لە قۆناخی پێشکۆتایی هەردوو یاری بە ئەنجامی 3-2 لە سەندرلاندی بردەوە و یاری کۆتاییشی لە کۆڤێنتری سیتی بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بردەوە، دوای یەکسانبوونیان بە ئەنجامی 1-1.

كام یانەی پرێمەرلیگ بۆ چامپیۆنشیپی وەرزی داهاتوو دابەزی؟

هەریەك لە یانەكانی شێفیڵد یونایتد، بێرنلی و لوتن تاون دابەزین بۆچامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button