ئه‌ڵمانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ: ئەم وەرزەی لیڤەركوزن بۆ ماوەیەكی زۆر یاد دەكرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی نازناوی جامی ئەڵمانیا دەربڕی.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی بایەر لیڤەركوزن و كایزێر سلاوتێرن لە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی ئاڵۆنسۆ كۆتایی هات.

لە خولەكی 17 گرانیت شاكا تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 44 ئۆدیلن كۆسۆنو یاریزانی لیڤەركوزن بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و بە دە یاریزانەوە یاریانكرد.

 


لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

لە كۆتاییدا بردنەوە بەم شێوەیە مانای ئەوەیە رۆحیەتمان نیشان دا، شەڕمان بۆ هاندەرانی یانەكە كرد، سەركەوتنێكی گەورەیە بردنەوەی دوو نازناو، لە داهاتوودا یادی دەكرێتەوە.

گرنگترین شت متمانە بوونە لە تیمەكەدا، ئامادە بوون بۆ ركابەریكردن بە دە یاریزانەوە، شانازی بەوەوە دەكەم، پێوویستم بەكاتە بۆ ئەوەی قبوڵی بكەم ئەوەی لەم وەرزەدا روویدا، وەرزێكی نایاب بوو، ئاهەنگگێڕان بەم شێوەیە و لێرە هەستێكی تایبەتە.

لەم وەرزەدا لە كۆی 53 یاری لیڤەركوزن تەنیا یەك یاری تووشی شكست هات، ئەویش لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر ئاتڵانتا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button