ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوەبەری ئینتەر: لوکاکو بێ رەوەشت و بێ رێزە

Yariga App

یاریگا –

پیێرۆ ئاوسێلیۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینتەرمیلان جارێکیتر هێرش دەکاتە سەر رۆمێلو لوکاکو بەهۆی پلانە ژێربەژێرەکانی ئەویاریزانە تاوەکو زۆرترین قازانج بەخۆی بگەیەنێت.

لوکاکو وەرزێکی نایابی لەگەڵ ئینتەر پێشکەش کرد دوای ئەوەی بە خواستن لە چێڵسییەوە روویکردەئەو یانەیە، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەوەکەی و گەڕانەوە بۆ لەندەن، تەواوی کاتەکان هێرشبەرە بەلجیکییەکە بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ داوای لە ئینتەر دەکرد بیگەڕێننەوە یانەکە، کەچی دواتر بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر پارە، لەگەڵ یۆڤی رێککەوت و پاشانیش چووە رۆما!

هەموو ئەمانە لە هاوینی2023 روویدا بەڵام بەڕێوبەرەکەی ئینتەر هێشتا لە دڵی دەرنەچووە و بۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ وتی

نامەوێت زۆر قسەی لەسەر بکەم تەنها دەڵێم پێویستە هەموو کاتێک بە رەوشت و بەڕێز بیت، یەکەمجار نەبووە کە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانێک هەرەس بهێنێت بەڵام لانیکەم رێکیش نەکەوتبین رووبەروو قسەمان کردووە و بەرێزەوە کۆتایی هاتووە. کاتێک کەسێک لەناکاو تەلەفۆنەکەی دادەخات و خۆی دەشارێتەوە و لەرێگەی خەڵکەوە وەڵامی جیاواز دەنێرێت ئەوکات تێدەگەیت کە پێویستە پەڕەیەکی تازە هەڵبەیتەوە. لە کۆتاییشدا لە بەرژەوەندی ئێمەبوو گرێبەستەکە سەری نەگرت.

ئینتەر لەم وەرزەدا بە چوار هێرشبەری سەرەڕم (لاوتارۆ، تورام، ئارناتۆڤیچ و ئەلێکس سانچێز) چووە وەرزەوە و توانی ناسناوی خولی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button