ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەموو شتێک تەواو؛ کۆمپانی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێتە راهێنەری بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانی لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن و بێرنلیش رەزامەندیی داوە گرێبەستی راهێنەرەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

فلۆریان پلێتینبێرگ پەیامنێری کەناڵی سکاسی سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ڤینسێنت کۆمپانی تاوەکو ساڵی 2027 دەبێتە راهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی و هەموو شتێک تەواو بووە، تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکەی ماوە و لەسەر تەواوی وردەکارییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، بایرن لەگەڵ بێرنلی گەیشتووەتە رێککەوتن لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە راهێنەرە بەلجیکییەکە 10-12 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئینگلیزییەکە دەدات.

کۆمپانی لە یانەی ئاندێرلەختی بەلجیکی دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و دوو ساڵ لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی بێرنلی گرتە دەست، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی 38 یاری تەنیا پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یانەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.

پێشتر هەریەکە لە یولیان ناگلیسمان، هانسی فلیک، چابی ئەلۆنسۆ و رالف رانگنیک وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە باڤارییەکەیان رەتکردەوە، کە تۆماس تۆخێل لە ناوەڕاستی ئەم وەرزە بە رەزامەندیی هەردوولا بڕیاریان دا لە کۆتایی وەرز دەست لە راهێنەرایەتی بایرن بکێشێتەوە.

بۆچوونی گواردیۆلا لەبارەی کۆمپانی
بۆچوونی گواردیۆلا لەبارەی کۆمپانی

ڤینسێنت کۆمپانی کێیە؟

ڤینسێنت کۆمپانی (38 ساڵان) لە ریزی یانەکانی ئاندێرلەختی بەلجیکی، هامبورگی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاریی کردووە و هاوینی 2019 وەکو یاریزان و راهێنەر لە یەک کاتدا لە ئاندێرلەخت دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد.

کۆمپانی وەکو راهێنەر 188 یاری لەگەڵ ئاندێرلەخت و بێرنلی ئەنجام داوە، 83 بردنەوە و 56 یەکسان و 29 دۆڕانی بەدەستهێناوە، لە جامی بەلجیکا پلەی دووەمی لەگەڵ ئاندێرلەخت بەدەستهێناوە و لەگەڵ بیرنلیش بووە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەیاندە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button