ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

لەوانەیە سیستەمی ڤار لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 بەکار نەهێنرێت

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی سکاڵای کۆمپانیایەکی هۆڵەندی لەوانەیە سیستەمی ڤار لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 بەکار نەهێنرێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی سکاڵای کۆمپانیای بالینۆ کە کۆمپانیایەکی هۆڵەندییە و لە بواری تەکنەلۆژیا کار دەکات، لە دادگا سکاڵای لەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆمارکردووە و بە دزینی بیرۆکە و مافی کۆمپانیاکەی تۆمەتباری کردوون.

رۆژی 4ـی یۆنیۆ/حوزەیران واتە 10 رۆژ پێش دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە دادگا لەبارەی سکاڵایەکەی کۆمپانیا هۆڵەندییە بڕیار دەدات، کۆمپانیا هۆڵەندییەکە یوێفا بەوە تۆمەتبار دەکات لە چێککردنەوەی بڕیاری ئۆفسایدی یارییەکان هەمان بیرۆکە و لایسنسی ئەوانیان بردووە، بەبێ ئەوەی مافی کۆمپانیاکە بدەن.

کۆمپانیا هۆڵەندییەکە یوێفا بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەمان بیرۆکە و رێگای ئەوانیان بەکارهێناوە کە 13 ساڵ لەمەوبەر ئەوان دۆزیویانەتەوە و بەکاریان هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button