ئیسپانیاگرنگترین

تێرشتیگن لەبارەی دوورخرانەوەی چاڤی هاتە دەنگ و دەڵێت: لێتان خۆش نابم و دەبێت باجەکەی بدەن

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن لەبارەی دوورخرانەوەی چاڤی هاتە دەنگ و دەڵێت ئەوانەی هەواڵی درۆیان بڵاوکردووەتەوە بەناوی من، هەرگیزلێتان خۆش نابم و دەبێت باجەکەی بدەن’.

دوای ئەوەی لە میدیاکانی کەتەلۆنیا بڵاوکرایەوە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا چووەتە لای خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیان و پێی گوتووە، چاڤی ناتوانێت تیپەکە بەڕێوە ببات و کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی پێ ناکرێت، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە هاتە دەنگ و بە توندی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

شتیگن لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی X نووسیویەتی :’ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە راستەوخۆ دژی بیروباوەڕە کەسییەکانی منە، هەرگیز لەو کەسانە خۆش نابم کە ناوی منیان بەکارهێناوە بە پشتبەستن بە درۆکانیان بۆ ئەوەی هەستی خراپ دروست بکەن’.

هەروەها نووسیویەتیشی :’ئەگەر من هەر شتێکم هەبێت بۆ گوتن، ئەوا یەکسەر دەچم راستەوخۆ بە خۆی دەڵێم’.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە تویتێکی دیکەیدا ماڵئاوایی لە راهێنەرە کەتەلۆنییەکە کردووە و ستایشی کارەکانی کردووە و سوپاسی هەوڵ و تێکۆشانی ئەم ماوەیەی کردووە، کە وابڕیارە سبەی یەکشەممە چاڤی لە یاریی بەرامبەر سێڤییا دوایین یاریی خۆی وەکو راهێنەری بارسا بکات و ماڵئاوایی لە یانەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button