ئیسپانیاگرنگترین

نێتفلێکس دۆکیومێنتارییەکی لالیگا بڵاودەکاتەوە

بەرهەمێکی وەرزشی نوێی نێتفلێکس

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی نێتفلێکس بەرهەمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر لالیگا بەرهەمدەهێنێت.

هەژماری فەرمی نێتفلێکس لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دۆکیومێنتارییەکیان لەسەر لالیگا بەرهەمهیناوە و لە 19ـی تەمموز لەسەر تۆڕەکەیان پەخشی دەکەن.

دۆکیومێنتارییەکە بەناوی ‘LALIGA: Beyond the goal’ دەبێت، دیارترین رووداوەکانی وەرزی 2023/24ـی خولەکەی لەخۆی گرتووە.

جیا لەوەش چەندین چاوپێکەوتنی ئەستێرەکانی خولەکەی لەخۆگرتووە، کە بۆ یەکەمجار زۆرترین نهێنی و رووداوی گرنگی وەرزشی ئاشکرا دەکەن.

ئەم هەفتەیە وەرزی 2023/24ـی لالیگا کۆتایی دێت، ریال مەدرید پێشوەختە نازناوەکەی یەکلایی کردووەتەوە و بۆ جاری 36 لەمێژوودا بووە بە پاڵەوانی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button