ئینگلتەراگرنگترین

مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڵێن به‌ تێن هاخ ده‌دات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڵێنی به‌ تێن هاخ داوه‌ كه‌ گۆرانكاری له‌ژێر سه‌رپه‌رستی ئه‌و له‌ یانه‌كه‌ بكات و تیپێكی نوێ بونیادبنێته‌وه‌.

ئێریك تێن هاخ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد كه‌ بۆ یاریی كۆتایی جامی ئینگڵته‌را به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی رێكخرابوو گوتی، تەنیا سەرنجم لەسەر ئەو کارانەیه‌ کە دەبێت بیکەم، کە بریتییە لە بردنەوەی یارییەکە، دواتر بەردەوام دەبین لەسەر پڕۆژەکە، من هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی نازناوەکان بەدەستبهێنم، ئه‌مرۆش چانسی بەدەستهێنانی نازناوێكمان هه‌یه‌، یانه‌كه‌ یازده‌ ساڵه‌ نازناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌سن نه‌هێناوه‌، ده‌یانه‌وێت هه‌موو یارییه‌كه‌ ببه‌مه‌وه‌، هێشتا بۆ ئه‌م كاره‌ زووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دە ساڵی رابردوودا نازناوەکان لە یانەکەدا زۆر نەبوون، بەڵام دەرفەتی ئەوەمان هەیە لە ماوەی دوو ساڵدا دوو نازناو بەدەستبهێنین.

گوتیشی، له‌سه‌ر داهاتووی خۆم هیچ شتێکم نییە بیڵێم، به‌لێنم پێدراوه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌شتی من تیپه‌كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆرانكاری تێدا بكرێت، لە کۆتایی وەرز پێداچوونەوە بە دۆخەکە دەکەین و بیر لەو شتانە دەکەیتەوە کە رەنگە پێویستی بە گۆڕین هەبێت.

دوای ئه‌و قسانه‌ی تێن هاخ کۆمەڵێک هاندەری یانه‌كه‌ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا هاشتاگێکیان به‌ناوی ئه‌و بڵاوكردۆته‌وه‌، داوای بەردەوامبوونییان کردووە، پشتگیریه‌كی  زۆری هەبووه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button