ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داهاتووی سانچۆ ئاڵۆزبووە و مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەردەدات

Yariga App

یاریگا –

پێناچێت جەیدن سانچۆ، لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە بە شێوەیەکی هەمیشەیی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، ئەمەش دوای ناکۆکی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ.

سانچۆ لە هاوینی ساڵی 2021 بە بڕی 73 ملیۆن پاوەند پەیوەندی مان یونایتد کرد، بەڵام ئاستی پێشبینیکراوی پێشکەش نەکرد، بۆیە بە خواستن چووە دۆرتموند.

تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، بە گەیشتنی دۆرتموند بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مان یونایتد بڕی 2.9 ملیۆن پاوەندی قازانج کردووە و ئەگەر ببێتە پاڵەوان، کۆی پارەکە دەگاتە 4.25 ملیۆن پاوەند.

سانچۆ ئاستێکی بەرز لەگەڵ زەردەواڵەکان پێشکەش دەکات و حەزی مانەوەی لە سیگناڵ ئیدونا پارک هەیە، بەڵام بەهۆی داواکارییە داراییەکانی مان یونایتدەوە، پێناچێت توانای گواستنەوەی هەمیشەیی هەبێت.

سانچۆ لەگەڵ دۆرتموند 137 یاری کردبوو، خاوەنی 50 گۆڵ و 64 ئەسیست بوو، بەڵام لە مانچێستەر یونایتد تەنیا 12 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە 82 یاریدا هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button