ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید لە ئینتەر مەیامی نزیکە

رەنگە ببێتە پێنجەم یاریزانی لالیگا پەیوەندی بە مەیامییەوە بکات

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکاری ریال مەدرید سەرنجی ئینتەر مەیامی راکێشاوە و رەنگە ببێتە هاوڕێیەکی نوێی لیۆنێل مێسی.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، مەیامی دەیەوێت شوێنگرەوەی نیکۆلاس فرێیری، بەرگریکاری ئەرجەنتینی بدۆزێتەوە، چونکە بەرگریکارەکە تووشی پێکانبووە و پێناچێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی بگەڕێتەوە یاریکردن.

یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت بەرگریکارێکی ئاست بەرز بگوازێتەوە و ناچۆ لە سەرووی بژاردەکانی تیمەکەی مێسییە. مەیامی ئامادەیە مووچەی ناچۆ بکاتە 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئەگەر ناچۆ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە بکات، دەبێتە پێنجەم یاریزانی لالیگا لە دوای مێسی، خۆردی ئالبا، سێرجیۆ بوسکێتس و لویس سوارێز پەیوەندی بە پەمبە پۆشەکان بکەن.

ئێستا سەرنجی تەواوی ناچۆ لەسەر یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە لە بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button