ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیار لەسەر چارەنووسی هەمڵس دەدرێت

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە جێهێشتنی سیگناڵ ئیدونا پارک نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس، ئەفسانەی بۆڕووسیا دۆرتموند لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید، قەڵای سیگناڵ ئیدونا پارک جێدەهێڵێت.

هەمڵس یەکێک بوو لە باشترین بەرگریکارانی 10 ساڵی رابردوو، لەو ماوەیەدا ئاستی بەرزی لەگەڵ دۆرتموند و بایرن میونشن پێشکەشکرد. گرێبەستی بەرگریکاری ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناکرێت.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیار لە داهاتووی هەمڵس نەدراوە، ئایا لە دۆرتموند دەمێنێتەوە یاخود پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات. هەرچۆنێک بێت؛ یانەکانی ئەیسی میلان و یوڤێنتوس گرنگییان بە بەرگریکارەکە داوە و ئامادەن بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

1ی مانگی داهاتوو، دووەم دەرفەتی هەمڵسە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چاملیۆنزلیگ، چونکە پێشتر لەگەڵ زەردەواڵەکان گەیشتووەتە یاری کۆتایی، بەڵام نازناوەکەی نەبردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button