یاریگا –
فلیپێ كۆوتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی داهاتووی نادیارە و هیچ یانەیەك نایەوێت.
كۆوتینیۆ لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە دوحەیلی قەتەڕیەوە كرد.
یانە قەتەڕییەكە نایەوێت بژاردەی كڕینەوە لە گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەكە كارا بكات و لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی دەگەڕێتەوە ئاستۆن ڤێلا.
Phillipe Coutinho is on the move 👀 pic.twitter.com/sYSUNUOu1B
— TEAMtalk (@TEAMtalk) May 24, 2024
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی TEAMtalk كۆوتینیۆ هیچ جێگایەكی لە ریزەكانی ئاستۆن ڤێلادا نییە.
ئاماژە بەوەشكراوە، یانە ئینگلیزیەكە لە ماوەی داهاتوودا پێوویستی بە خزمەتگوزاریەكانی یاریزانەكە نییە، هەربۆیە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا رێگەی پێدەدەن یانەكە جێبهێڵێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كۆوتینیۆ پەیوەندی بە هاوڕێكانییەوە لە یانەی ڤاسكۆ دی گاما یانەی منداڵی خۆی كردووە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە.
یاریزانەكەی پێشووتری یانەكانی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لەگەڵ دوحەیل بەشداری لە 21 یاری كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.