کێ باشترینە؟گرنگترینیۆرۆپالیگ

باشترینەکانی وەرزی 2023/24ـی یۆرۆپالیگ دیاریکران

ئاتڵانتا و لیڤەرکوزن باڵادەستن

Yariga App

یاریگا –

کەمێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی فەرمی باشترینەکانی وەرزی 2023/24ـی یۆرۆپالیگ دەستنیشانکران، ئاتڵانتا و لیڤەرکوزن پشکی شێریان بەرکەوتووە.

◉ هێرشبەری یانەی مارسیلیای فەڕەنسی، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.

ئۆبامیانگ لەم وەرزەی یۆرۆپالیگ بەشداری 13 یاری کرد، 10 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد. خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

◉ هێرشبەری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، فلۆریان فیرتز بە باشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.

فلۆریان لەم وەرزەی یۆرۆپالیگ بەشداری 11 یاری کرد، 4 گۆڵ و 4 ئەسیستی کرد. پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.

هەروەها باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە دیاریکراوە، 4 یاریزانی ئاتڵانتا، 4 یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن، 2 یاریزانی رۆما و یاریزانێکی مارسیلیای تێدایە.

هێرشبەران؛ لووکمان (ئاتڵانتا)، ئۆبامیانگ (مارسیلیا)، فیرتز(بایەر لیڤەرکوزن).

ناوەڕاستکاران؛ فریمپۆنگ (بایەر لیڤەرکوزن)، کۆمپینیریس (ئاتڵانتا)، شاکا (بایەر لیڤەرکوزن)، روگێری (ئاتڵانتا).

بەرگریکاران؛ مانچینی (رۆما)، تا (بایەر لیڤەرکوزن)، خیمسیتی (ئاتڵانتا).

گۆڵپارێز سڤیلار (رۆما).

چوارشەممەی رابردوو، ئاتڵانتای ئیتاڵی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕوو بوونەوە، یانە ئیتاڵییەکە بە هاتریکی ئادێمۆلا لووکمان 3-0 یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button