ئیسپانیاگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە دوورخستنەوەی چاڤی

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند بۆ وەرزی داهاتوو چاڤی هێنرناندێز راهێنەری یانەکەیان نابێت.

ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا و بۆردی یانەکە، بارسێلۆنا دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی بەم شێوەیە راگەیاند:

ئەمڕۆ هەینی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بە چاڤی هێرناندێزی راگەیاند کە بۆ وەرزی 2024-2025 وەک راهێنەری یانەکەیان بەردەوام نابێت.

کۆبوونەوەکە لە شاری وەرزشی سیتوات ئێسپۆرتیڤای تایبەت بە خوان گامپەری شوێنی راهێنانەکانی بارسا بەڕێوە چوو، تێیدا بەرپرسانی باڵای یانەکە و دیکۆ ئامادەبوون.

یانەی بارسێلۆنا دەخوازێ سوپاسی کارەکانی چاڤی وەک راهێنەر و، هەروەها کاروانە ناوازەکەی  وەک یاریزان و کاپتنی یانەکە، بکات. هیوای داهاتوویەکی سەرکەوتوویشی بۆ دەخوازن.

چاڤی رۆژی یەکشەممە بۆ کۆتا جار راهێنەرایەتی یانەکە کە دەبنە میوانی سێڤییا.

لە چەند رۆژی داهاتوویشدا بارسێلۆنا بە فەرمی ڕاگەیاندنێکی دەبێت سەبارەت بە پەیکەرەی یەکەمی تیمی نوێ.

زۆربەس سەرچاوەکان پشتڕاستی ئەوەیان کردووەتەوە کە هانسی فلیک پۆستەکە وەردەگرێت و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button