چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید تواناكانی یاریزانێكی لەدەستدا

بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ...

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تواناكانی ئۆرێلیەن چوامینی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەكەی بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لەدەستدا.

وا بڕیارە رۆژی یەكی حوزەیران ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتمۆند لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بۆرووسیا دۆرتمۆند بە بردنەوەیان لە پاریس سانجێرمان و ریال مەدریدیش بە بردنەوەیان لە بایرن میونشن خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

 


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس، كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

ئۆرێلیەن چوامینی بە تەواوی لە پێكانەكەی چاك نەبووەتەوە و ناتوانێت بەشداری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بكات.

بەڵام بۆ بەشداریكردن لە یارییەكانی یۆرۆی 2024 ئامادە دەبێت.

سبەی شەممە ریال مەدرید كۆتا یاری خۆی لەم وەرزەی لالیگا بەرامبەر ریال بێتیس ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button