ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیاریكردنی راهێنەری یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو خۆی یەكلاییكردووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا چاڤی هێرناندێز رایگەیاند لە كۆتایی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بەڵام خوان لاپۆرتا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند چاڤی لە بڕیارەكەی پەشیمان كردووەتەوە و وەرزی داهاتوو راهێنەرە ئیسپانییەكە راهێنەری یانەكەی دەبێت.


بەپێی زانیارییەكانی جێرارد رۆمێرۆ، خوان لاپۆرتا پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی هانسی فلێكەوە كردووە و پێی راگەیاندووە وەرزی داهاتووی راهێنەری بارسێلۆنا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو چاڤی هێرناندێز كۆتا یاری خۆی وەك راهێنەری بارسێلۆنا لەگەل یانەكەی دەكات.

هەریەك لە سەرچاوەكانی سكای سپۆرت، بی ئێن سپۆرت و رێلیڤۆ دووپاتیانكردەوە رۆژی دووشەممەی داهاتوو هانسی فلێك وەك راهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەستنیشان دەكرێت.

هانسی فلێك

بابەتی زیاتر

Back to top button