عێراقکوردستان

نهێنی ئاستبەرزی یانەی زاخۆ چیە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق؟ سیپان وەڵام دەداتەوە

Yariga App

تا ئێستا یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی دوای بەڕێوەچوونی 30 گەڕ لە یارییەکانی کەمترین گۆڵی لێکراوە و گۆڵپارێزەکەشیان خاوەن زۆرترین کلین شیتە لەم وەرزەدا.

هێڵی بەرگری یانەی زاخۆ ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە ئەنجامە باشەکانی ئەم وەرزەی یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سیپان سدیق یاریزانی بەرگری باڵی ڕاستی یانەی زاخۆ نهێنی ئەو ئاستەبەرزەی ئەم وەرزەیان بۆتۆڕی وەرزشی یاریگا باسکردوو گوتی : لە سەرەتای خولەکە ئاستمان وەکو پێویست نەبوو بەڵام لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات و چەند گرێبەستێکی زستانە زیاتر بەرەو پێش چووین، ئێمە خاوەن ڕاهێنەرێکی لاوین و سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکەشمان زیرەکانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە کرد پشتگیری ڕاهێنەریان کرد کە ئەوەش ئەنجامەکەی بوو کە یانەی زاخۆ پێدا تێپەڕ دەبێت، شانازی دەکەین گۆڵپارێزی یانەکەشمان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێڕاق کراوە ئێمەش وەکو یاریزانانی هێلی بەرگری بە هاوکاری یەکتر ئەم وەرزە توانیومانە لە بەرزترین ئاستی خۆماندا بین، تەڵال بەلوشی ڕاهێنەر توانی بە کەمترین ماوە هەماهەنگی لە نێوان یاریزانەکان دروست بکات و ئەو تەنها پێویستی بە کات بوو بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز دروست بکات، یاریزانە پیشەگەرەکانیشمان لە ئاستێکی بەرزدان و جێگای متمانەی ڕاهێنەر و هاندەرەکانمانن.

سیپان باسی لە ئامانجی یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کردوو گوتی: ئامانجی یانەکە مانەوەیە لە چوار گۆشەی زێڕین، هەرچەندە ئامانجی سەرەکیمان جامی عێڕاق بوو کە بەدەستی بێنین بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بەشداری یەکێک لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوە بکەین بەڵام بەلێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر یانەی شوڕتە شکستمان هێنا کە ئێستا لە پلەی یەکەمن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

دەربارەی مانەوەی لە یانەی زاخۆ و ئەو گرێبەستانەی پێشکەشی کراوە سیپان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند: من کوڕی یانەی زاحۆم و 5 ساڵە بۆ ئەو یانەیە یاری دەکەم، گرێبەستی دیکەشم هەبووە بەڵام تا بتوانم خزمەتی یانەی زاخۆ دەکەم نازانم لەم هاوینە چی ڕوودەدات جارێ بیرمان لەوچەند یاریەیە کەماوە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و بتوانین بەردەوام دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین، بڕی گرێبەستی چەند یانەیەکیش کە زۆرتر بووە لە بڕی گرێبەستی یانەی زاخۆ بەڵام من لەبەر خۆشەویستیم بۆ ئەو باژێرە و هاندەرانی یانەی زاخۆ هەموویم ڕەتکردۆتەوە و مانەوەم لە ڕیزی یانەکە هەڵبژاردووە.

یانەی زاخۆ بە 52 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت و خاوەن بەهێزترین هێلی بەرگریشە کەتەنیا 12 گۆڵیان لێ تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button