ئیتاڵیا

کاسانۆ هێرش دەکات و گالیانی وەڵام دەداتەوە

ئەو جەنگەی لە نێوان ئەنتۆنیۆ کاسانۆ و یانەی ئەیسی میلان دروستبووە درێژەی هەیە و هەردوولا بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکتر.
کاسانۆ لە سەرەتای ئەم هەفتەیە میلانی جێهێشت و ڕوویکردە ئینتەر، لەگەڵ گواستنەوەکەش ڕاستەوخۆ هێرشیکردە سەر بەرپرسانی ئەیسی میلان و وتی ئەو یانەیە هیچ چانسێکی بردنەوەی نازناوی نابێت لە وەرزی ئەمساڵدا. لە دواین پێشهاتدا کاسانۆ ، گالیانی بە یەکێک لە هۆکارەکانی جێهێشتنی میلان دانابوو چونکە بەگوتەی ئەو بەڵێنی داوە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە بە موچەیەکی باشتر بەڵام بەڵێنەکەی نەبردۆتەسەر. گالیانیش لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت ڕەتیکردەوە هیچ بەڵێنێکی بە کاسانۆ دابێت و وتی «کاسانۆ؟ یەکەمجارە شتێکی لەو شێوەیە بەسەر من دێت و هیوادارم دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر بەڵێنم بدایە بەدڵنیاییەوە دەمبردە سەر، هەموو کەسێک دەزانێت کێ ڕاستگۆیە و کێ درۆزنە بەڵام نامەوێت زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بڕۆم».

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close